گەشتی نێوان هەولێر و شام دەستی پێکردووە

فڕۆکەخانەی دیمەشق
فڕۆکەخانەی دیمەشق

پەیامنێری کوردستان24 لە سوریا ڕایگەیاند: کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر فڕیووە و گەشتەکان لەنێوان هەردوولا ئاسایی بووەتەوە.

شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنوەر عەبدولـلەتیف، پەیامنێری کوردستان24 لە سووریا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەک لە بەغداو و هەولێرەوە گەیشتووەتە دیمەشق، پاش کەمێکی دیکە فڕۆکەیەکی دیکە لە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی دیمەشقەوە دەچێتە کوەیت.

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند:  کاتژمێر 11ـی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر فڕیووە، هاوکات هەر ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە سعوودیە گەیشتووەتە دیمەشق کە بڕێک هاوکاریی گواستووەتەوە سووریا، بۆیە فڕۆکەخانەکە دووبارە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە و جوڵەکانی ئاسایی بووەتەوە.

گەشتیارێک کە لە عێراقەوە گەیشتبووە فڕۆکەخانەی دیمەشق گوتی: گەشتێکی زۆر نایاب و باش بوو، پێشوازییەکی زۆر باشمان لێکرا، من 13 ساڵە نەهاتوومەتەوە سووریا، کاتێک لە تەمەنی 17 ساڵییەوە سووریام بەجێهێشت.