ئامۆریم راهێنەری مانچێستەر یونایتد: منیش و بڕۆنۆ فێرناندیزیش هەڵەمان كرد
ئامۆریم بۆ رۆژنامەنووسەكان: تكایه هاوڕێیان ئەم پرسیارەم لێ مەكەن

مانچێسته‌ر یونایتد ده‌چێته له‌نده‌ن و ده‌بێته مێوانی فوڵهام كه مان یونایتد له دوایین 18 یاریی به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاندووه و له ساڵی 2009ـه‌وه له یاریگه‌ی فوڵهام تووشی شكست نەبووە.
مانچێسته‌ر یونایتد له گه‌ڕی 23ـی پرێمه‌رلیگ بۆ رووبەڕووبوونەوەی فوولهام بەبێ 6 یاریزانی سەردانی لەندەن دەكات و یارییەكەش لە كاتژمێر 10:00ـی شەو لە كاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
مان یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ خانه‌ی سێزده‌ی پرێمه‌رلیگی گرتووه فوڵهامیش 33 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت، له‌م یارییه له مان یونایتد لوك شا‌و، لینی یۆرۆ، لینده‌لۆڤ، ئیڤانس، مه‌یسن ماو‌نت و دی لێخت یاریی ناكه‌ن گومان له یارییكردنی مه‌زراویش ده‌كرێت.
لێدوانەكانی ئامۆریم راهێنەری مانچێستەر یونایتد لەبارەی یارییەكە:
لینی یۆرۆ ئازاری هه‌یه و هه‌ست ده‌كه‌ین تووشی پێكان بووه، هۆكارەكەش ئەوەیە لەم ماوەیە بەردەوام یاریی دەكات بۆیە پێویسته ئاگه‌داری بین، دی لێختیش هه‌ست به ئازار ده‌كات و له‌م یارییه بانگهێشتی ناكه‌ین، لوك شا‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌شداری راهێنانه‌كانی كردووه، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه كار له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌یی خۆی بكات، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دۆخی برۆنۆوه باس ده‌كرێت هیچی راست نییه، ئه‌و هه‌میشه پڕ له وزه‌یه و له‌ژێر ئه‌وپه‌ری فشاردا داوای تۆپ ده‌كات، ده‌بینن كه گۆڵ ده‌كات چۆن وه‌ڵامی ره‌خنه‌گره‌كانی ده‌داته‌وه، برۆنۆ فێرناندێزیش هه‌ڵه ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌فته‌ی رابردوو من هه‌ڵه‌م كرد، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش خاڵی به‌هێزی تیپه‌كه‌مه، تكایه هاوڕێیان له‌باره‌ی راشفۆرده‌وه هیچم لێ مه‌پرسن هێشتا بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ماوه و نازانم چی رووده‌دات، پێویسته یاریزانه‌كانم متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت و پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر باشترین یاریزانیش بیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت رێكنه‌كه‌ویت تووشی كێشه ده‌بیته‌وه.
ئامارەكانی فوولهام بەرامبەر مان یونایتد وێرانە
فوڵهام له دوایین 18 یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌رلیگ ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه ئه‌ویش وه‌رزی رابردوو له ئۆڵدترافۆرد له شه‌یتانه سوره‌كانی برده‌وه، مان یونایتدیش له دوایین هه‌شت سه‌ردانی بۆ یاریگه‌ی كرافیت كۆتاج به دۆڕاو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و یه‌ك به‌رامبه‌ربوون و حه‌وت سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، دواینجاریش مان یونایتد له یاریگه‌ی فوڵهام دۆڕا ساڵی 2009 بوو، فوڵهام له‌م وه‌رزه دۆخی باشه و له دواین پێنج یاریی له پرێمه‌رلیگ دوو گۆڵ یان زیاتری تۆمار كردووه، به‌ڵام له‌و یارییانه ته‌نیا دوو سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
