سعودییە ملیارەها دۆلار زیانی بەرکەوتووە
داهاتی بووەتە چەند
K24- هەولێر:
لە ماوەی مانگی رابردوودا، داھاتی نەوتی سعوودیە بەبڕی 12 ملیار دۆلار دابەزیوە.
بەگوێرەی دەستەی گشتی ئامارەكان لە سعوودیە، بەھای ھەناردەكانی سعوودیە لە نەوت مانگی رابردوو بەرێژەی %65.4 دابەزی، بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو ، كە بە تێكڕا نزیكەی 12 ملیار دۆلار دابەزیوە.
دەستەكە ئاماژەیدا، ھەناردەی كاڵا نا نەوتییەكانیش لە ھەمان ماوەدا بەرێژەی %23.5 دابەزیوە، كە یەكسانە بە نزیكەی 3 ملیار دۆلار.
بەگوێرەی داتاكان، لە چوارچێوەی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی خواست، بەھای ھەناردەی نەوتی سعوودیە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەرێژەی %21.9 دابەزی لەسەر بنەمای ساڵانە و گەیشتە 40 ملیار دۆلار، كە بە تێكڕا نزیكەی 11 ملیار دۆلار دابەزیوە.
لای خۆیەوە ھەفتەی رابردوو ، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەمساڵ ئابووری سعوودیە بەرێژەی %6.8 دادەكەوێت.