تا دێت بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمتر دەبێت
دانیلۆ بە یەكجاری ئەورووپای جێهێشت

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە داخستنی دەرگەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان تا دێت گرێبەستی نوێ واژۆ دەكرێت، دوایینیان گواستنەوەی بەرگریكاری پێشووی ریال مەدرید بوو كە گەڕایەوە بەرازیل.
دانیلۆ بەیەكجاری گەڕایەوە بەرازیل
دانیلۆی تەمەن 33 ساڵ، دوای تاقیكردنەوەی چەندان یانەی ئەورووپا سەرلەنوێ گەڕایەوە وڵاتەكەی و پەیوەندی بە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی دەكات.
دانێلۆ لە یانەی ئەمێریكای بەرازیلی دەستی بە یاریكردن كرد، دواتر لە یانەی سانتۆس بەهرەكانی تەقییەوە، دواتر لە دەرگەی یانەی پۆرتۆ پەیوەندی بە خولەكانی ئەورووپا، ئەم یاریزانە بە تەواوەتی بەهۆی ئاستبەرزییەكەی سەرنجی یانە گەورەكانی راكێشا، پاشان درێسی یانەكانی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی پۆشی، دواجار یانەی یوڤێنتۆسی كردە دوایین وێستگەی ژیانی لە ئەورووپا و بەیەكجاری لە دەرگەی فلامینگۆی بەرازیلییەوە گەڕایەوە وڵاتەكەی.
رۆما بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیبالا دا
یانەی رۆما لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا رایگه‌یاندووه گرێبه‌ستی سه‌ره‌كی پاوڵۆ دیبالا له هاوینی 2025 كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به كاراكردنه‌وه‌ی خاڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دیبالا تا هاوینی 2026 له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه، فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشكرای كردووه به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردوولا دیبالا له نێوان یه‌كی مانگی حه‌وتی ئه‌مسال تاوه‌كو 31ی مانگی حه‌وت ده‌توانێت به‌رامبه‌ر 12 ملیۆن یۆرۆ رۆما جێبهێڵێت، پاولۆ دیبالا هاوینی 2022 به‌خۆڕایی په‌یوه‌ندی به رۆماوه كرد له‌م وه‌رزه‌ش به‌شداری بیست و پێنج یاریی كردووه پێنج گۆڵ و سێ ئه‌سیستی تۆمار كردووه.
لەسەر ئەم یاریزانە شەڕە
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا رایگەیاندووە لیڤه‌ركوزن و رۆما له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماریۆ هێرمۆسۆی به‌رگریكاری ئیسپانی له كێبڕكێی توندان، گفتوگۆدان،
رۆمانۆ ئاشكرای كردووه هێرمۆسۆ بڕیاریداوه به‌یه‌كجاری رۆما جێبهێڵێت هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌كات.
رۆمانۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه هێرمۆسۆ به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته یاریزانی لیڤه‌رپوول، ماریۆ هێرمۆسۆی ئیسپانی هاوینی رابردوو بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به رۆماوه كرد و له‌م وه‌رزه به‌شداری سێزده یاریی كردووه و گۆڵێكیشی تۆمار كردووه.
بایرن پێكانی یاریزانێكی راگەیاند
لیۆن گۆرتێسکا ناوەڕاستکاری یانەی بایرن میونشن، بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پێکانی لیۆن گۆرتێسکا ناوەڕاستکاری یانەکەی پشتراستکردەوە و لە بەیاننامەی فەرمی یانە باڤارییەکەدا هاتووە، ناوەڕاستکارەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر فرایبورگ لە بۆندزلیگا، لە خولەکی 41 بەهۆی پێکان نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت، هەربۆیە یاریگای جێهێشت.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی یانەی بایرن میونشندا هاتووە، گۆرتێسکا لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سوود بووە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە یاریگاکان دادەبڕێت. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن، ناوەڕاستکارەکەی بایرن، نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
