وەقفی سوننی یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبانی دیاریکرد

دیوانی وەقفی سوننی بەفەرمی رۆژی هەینی داهاتووی وەك یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دیاری كرد، بەمەش یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزیش دەكەوێتە سەرەتای مانگی ئادارەوە.
چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، دیوانی وەقفی سوننی ڕایگەیاند: دووسبەی هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دەبێت بۆ ساڵی 1446ی كۆچی.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی ڕایگەیاند: بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی شەعبان، یەكەم رۆژی مانگی دواتریش كە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، دەردەكەوێت.
ڕاشیگەیاند: كەواتە رۆژی 1ی ئادار، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.