نێچيرڤان بارزانى و  باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى كورد کردەوە

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق بيروبۆچوونيان ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە‌ تاوتوێ كرد، هاوکات جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جيا‌جیاكان له‌ سوورياى نوێدا كرده‌وه‌.

چوارشه‌ممه‌ 29ـی کانوونی دووەمی 2025،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان،  په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، سەرباری هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. 

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا و تيمه‌كانى هه‌ردوولايان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور. 

هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە‌ تاوتوێ كرد، له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جيا‌جیاكان له‌ سوورياى نوێدا كرده‌وە، گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.