دهۆك هەنگاو بە هەنگاو لە لوتكەی عێراق نزیك دەبێتەوە
هەڵۆیەكانی بادینان نۆیەمین سەركەوتنیان لەم وەرزە تۆمار كرد

یانەی دهۆك نۆیەمین سەركەوتنی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق تۆمار كرد و هەنگاوی دیكە لە لوتكەی ریزبەندی خولەكە نزیك دەبێتەوە.
لە گەڕی حەڤدەیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی دهۆك لە نێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم ئاپۆڕای هەزاران هاندەری میوانداریی یانەی گەرمەی كرد.
لە خولەكی 15 كەریم دەروێش هێرشبەری لوبنانی یانەی دهۆك بە ئاسیستێكی ناوازەی پاشەنگ عەبدوڵڵا گۆڵی یەكەمی هەڵۆیەكانی تۆمار كرد.
پاشان فرانك سیدریك لە خولەكی 28 ئەنجامەكەی بۆ یانەی گەرمە هاوتا كردەوە، پێش ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكە لێ بدات سیابەند عەگید بە لێدانی سەر هەڵۆیەكانی پێشخست.
ئەمجارەیان عەگیدەكەی دهۆك دەركەوتەوە و ئاسیستێكی بۆ مارلۆنی بەرازیلی كرد و بە تەواوەتی گەرمەیان بێهیوا كرد و یارییەكەش بە سەركەوتنی هەڵۆیەكان بە 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، ئەمەش پێنجەمین سەركەوتنی لەسەریەكی دهۆك بوو لە نێو یاریگەی خۆی.
یانەی دهۆك لە كۆی 17 یاری، 9 بردنەوە، 4 یەكسان و 4 شكستی هەیە و بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی بۆ خانەی چوارەم سەركەوت.


