داهاتی گەشتیاریی تورکیا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 8.3 زیادی کردووە

داهاتی گەشتیاریی تورکیا جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی شکاند و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 8.3 زیادی کردووە. 

دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ئامارەکانی تایبەت بە گەشتوگوزاری ساڵی 2024ـی بڵاو کردەوە. بەگوێرەی ئامارەکان پار داهاتی گەشتوگوزار 61 ملیار و 103 ملیۆن و 419 هەزار دۆلار بووە، بە بەراورد بە ساڵی 2023 داهاتەکە لە سەدا 8.3 زیادی کردووە.

هاوکات داهاتی گەشتیاران 60 ملیار و 497 ملیۆن و 18 هەزار دۆلار بووە.

بەگویرەی ئامارەکە، لە ساڵی 2024ـدا 62 ملیۆن و 232 هەزار و 447 گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە.

هەروەها خەرجیی ئەمساڵ بۆ کەرتی گەشتوگوزار، واتە ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا سەردانی وڵاتانی دیکەیان کردووە، لە سەدا 8.2 کەمبووەتەوە و بووە بە 7 ملیار و 741 ملیۆن و دوو هەزار دۆلار.