گاڤی بۆ ئەم وەرزە یەك هیوای هەیە

جەنگاوەرە لاوەکەی بارسێلۆنا بۆ ئەم وەرزە هیوایەك دەخوازێت

گاڤی و خێزانەکەی دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا
گاڤی و خێزانەکەی دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا

گاڤی ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوگرانا تاوەکو 2030، بۆ ئەم وەرزە هیوایەکی هەیە و دەیەوێت بەدیبهێنێت.

میدیاکانی ئیسپانیا لێدوانێکی گاڤی-یان بڵاوکردووەتەوە، کە هیوای خواستووە ئەم وەرزە بەبێ پێکان کۆتایی پێبهێنێت، چونکە پێشتر نزیکەی ساڵێك بەهۆی تووشبوون بە پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا لە یاریگەکان دوورکەوتەوە.

جەنگاوەرە بچووکەکە بۆئەوەی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی هانزی فلێك بکاتەوە گوتی: ویستم بە هەمان هێزی پێش تووشبوون بە پێکان بگەڕێمەوە یارییکردن بەڵام پێموابێت باشتر لە جاران گەڕاومەتەوە و هەوڵدەدەم لە پێکهاتەی سەرەکی راهێنەرە ئەڵمانییەکەدا بم.

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یاریزانە لاوەکە دەڵێت: ئەمڕۆ یەکێکە لە خۆشترین رۆژەکانی ژیانم، چونکە من هێشتا لە بیستەکانی تەمەنمدام بەڵام بارسێلۆنا متمانەی پێمە و گرێبەستەکەی نوێکردمەوە.

گاڤی بۆ میدیا ئیسپانییەکان ئاماژەی بەوە کردووە: زۆر دڵخۆشم بە بەردەوامبوون و ژیانکردن لێرە، هیوادارم چەند ساڵێك زیاتر لە بارسێلۆنا بمێنمەوە.

لە کۆتایی قسەکانی لاوە ئیسپانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە یانەکەیان داهاتوویەکی گەشی هەیە و هیوادارە چەندین نازناو ببەنەوە.

گاڤی تەمەنی 20 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا تاوەکو 2030 نوێکردەوە، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە.