وەزارەتی دارایی عێراق: كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایه وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌جێهێشتووه.
شه‌ممه، 1ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان به پێی ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كان.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ته‌یف سامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه كه فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی كردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌یف سامی له دوای كۆبوونه‌وه‌كه به پێویستی زانیوه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌وپه‌ڕی تواناوه وردبینی له لیست و تێچووی ساڵانه و مانگانه و هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواری پێویست بكرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی ته‌یف سامی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تاوه‌كوو دره‌نگانی ئه‌م ئێواره له كۆبوونه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی وردبینی له زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و گرێبه‌سته‌كان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست خه‌رج بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داواشی له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ورد بن و زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن و خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست به دوور بگرن كه ده‌بێته هۆی ورووژاندنی ڕایگشتی.