کۆمپانیای دانە غاز: بەرهەمهێنانی غاز بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە

دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، کۆمپانیای دانە غاز ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، کێلگەی کۆرمۆر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایە سەر، بەڵام هیچ کەسێک زیانی پێ نەگەیشتووە و هەروەها کاریگەریی لەسەر کێڵگەکەش نەبووە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە "کارەکانی بەرهەمهێنانی غاز بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییە گشتگیرانەی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی هەموو کرێکاران، هەروەها کۆمپانیاکە لە نزیکەوە هەماهەنگیی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات، کە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی کارەکان بە شێوەیەکی سەلامەت بەردەوام بن."

ئەوەش هاتووە، دانەغاز، پیرڵ پترۆلیۆم و سەرجەم هاوبەشەکانی پابەندبوونی خۆیان بە دەستەبەرکردنی کارپێکردنی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی بپارێزێت، دووپات دەکەنەوە.

یەکشەممە 2ـی شوباتی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر 7:05ـی ئێوارەی یەکشەممە، بە درۆن هێرش كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە گاز بگەیەنرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت: بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکەش دەكرێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment