شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان گەیشت و هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت

پەیامنێری کوردستان24 نەورەس عەبدولڵا ڕایگەیاند: شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان گەیشتووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە 23 بانکی هەولێر و دەورووبەری دابەش بکرێت.
مەروان مەحەمەد سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند: شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان گەیشتووە، بەڵام هەندێک رێکاری کارگێڕی ماوە بۆ ئەوەی پارەکە بەسەر کارمەنداندا دابەشبکرێت.
مەروان مەحەمەد گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت رێکارەکان لە چەند رۆژی داهاتوو دا تەواوبکرێن و هەفتەی داهاتوو پارەکە دابەشبکرێت.