کتێبی "خوێندنەوە دەرد و دەرمان" بڵاو دەبێتەوە

چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، بەڕێز عەباس، نووسەر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند، کتێبی "خوێندنەوە دەرد و دەرمان" قەبارەی 150 لاپەڕەیە، لە پێشەکیی و چوار بەش و نووسینێک لە دەرەوەی چوار بەشەکە پێکهاتووە و هەر بەشێکیش لە چەند باسێک پێکهاتووە، هەروەها زیاد لە 120سەرچاوەی تێدا بەکارهێنراوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی. 

دەڵێت: کتێبکە لە ناوەڕۆکدا وەک لە ناونیشانەکەشیدا دیارە باس لە دوو جۆر خوێنەر دەکات، ئەوانەی دەخوێننەوە و دەبێتە هۆی کرانەوەیان و تێڕامانیان لە ژیان، هەروەها مرۆڤ دۆستی و لێبوردەیی و جیاوازی قبوڵکردن دەبێتە بنەمای ژیانیان خزمەت بە شارستانییەتی مرۆڤایەتی دەکەن، جۆرێکی دیکە دەخوێننەوە دەبنە خوێنەری ئایدیۆلۆژی و یەک نووسەر دەخوێننەوە یان کتێبێک دەخوێننەوە زۆر سادە و بێفکرە و دەبنە کەسێکی داخرا و و چەقبەستوو و داخراو و ژیانکوژ!

نووسەر دەشڵێت: "جگە لەوە کتێبەکە لە ڕەهەندی جیاوازەوە قسە لەسەر کتێب و خوێنەر دەکات، لە چەشنی ئەم باسانە: کتێب و کتێبخانە و کاریگەرییەکانی لە مێژووی شارستانییەتەکان، بۆچی بخوێنینەوە، ترسان لە خوێندنەوە و کتێب، خوێندنەوە لای سیاسییەکان، خوێنەر کێیە؟، خوێندنەوە و کتێب لای کورد، کاریگەرییەکانی خوێندنەوە، هۆگربوون و مەوسووعیبوون لە خوێندنەوەدا و چەند باسێکی دیکە."