خه‌میس خه‌نجه‌ر: لێکتێگەیشتنی ستراتیجیمان لەگەڵ پارتی هەیە
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە ڕایگەیاند: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ براكانمان له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێزه و یه‌ك ئامانج كۆمان ده‌كاته‌وه.
پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: بێگومان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ براكانمان له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێزه و یه‌ك ئامانج كۆمان ده‌كاته‌وه، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ستراتجییه‌ی له نێوانماندا هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌مان و سه‌قامگیرییه‌كه‌یدان.
گوتیشی: پشتیوان به خوا وڵاته‌كه‌مان سه‌قامگیرتر ده‌بێت، به‌ڵام پێویستیمان به هه‌وڵی زیاتری هاوبه‌ش هه‌یه، ئێمه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش یه‌ك دیدگامان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی عێراقێكی نوێ هه‌یه.