کۆمپانیای دانە غاز تێکڕای بەرهەمهێنانی لە ساڵی 2024 ئاشکرا کرد

كۆمپانیای دانه غاز تێكڕای قازانجه‌كانی بۆ ساڵی دارایی 2024 ئاشكرا ده‌كات؛ هاوكات ڕیچارد هۆل، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه ده‌كات، شانازی به پێشكه‌وتنه‌كانیان ده‌كه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كاری زیاتر ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی پرۆژه‌كانیان.
هه‌ینی، 7ـی شوباتی 2025، كۆمپانیای دانه غاز كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای كه‌رتی غازی سروشتییه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێكڕای قازانجه‌كانی ساڵی دارایی 2024ـی ئاشكرا كرد.
كۆمپانیای دانه غاز ئاشكرای كردووه، تێكڕای داهاته‌كانی كۆمپانیاكه به‌راورد به ساڵی 2023 و ساڵانی پێشووتر، به ڕێژه‌ی 5% به‌رز بووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای دانه غاز ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، تێكڕای قازانجی ساڵی 2024 بریتی بووه له 445 ملیۆن دۆلار، له كاتێكدا له ساڵی 2023 قازانجه‌كه‌ی بریتی بوو له 423 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پرۆژی فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر250 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی كۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت چاره‌گی دووه‌می ساڵی 2026 ته‌واو بێت.