دادگای نێودەوڵەتی: سزاکانی ترەمپ نامان وەستێنێت

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەینی، 7ـی شوباتی 2025، فەرمانی جێبەجێکاری ئەمەریکای ئیدانە کرد کە هەوڵی سەپاندنی سزای بەسەردا دا و بەڵێنیدا "بەردەوام بێت لە گەیاندنی دادپەروەری".
دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان، داوای لە 125 وڵاتی ئەندامی خۆی و کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو وڵاتانی جیهان کرد، بۆ دادپەروەری و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ یەکبگرن.
دادگای نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، داوا لە وڵاتانی ئەندام و کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین، بە یەکگرتوویی بۆ دادپەروەری و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بوەستن.
دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان، جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ کارمەندەکانیدا وەستاوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی شوباتی 2025، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگه یاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی سزای بەسەر دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەکان ئیمزا کردووە.
لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا گوتی: هۆکاری بڕیارەکەی ترەمپ ئەوەیە کە دادگاکە، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی وەک ئیسرائیل کردۆتە ئامانج.
ئەو بەرپرسە ڕوونیشی کردەوە، سزاکان پەیوەندیدارە بە دارایی و ڤیزە لەسەر ئەو کەسانە و خێزانەکانیان کە هاوکاریی دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکی یان هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا.