لە مەهاباد پێشانگەی زستانەی کتێب کرایەوە

لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگەی زستانەی کتێب بە داشکانەوە بە ناوی "مێژوو" کرایەوە و بڕیارە 20 ڕۆژ بەردەوام بێت.

کامبیز ئیبراهیمزادە، بەڕێوەبەری پێشانگەکە ڕایگەیاند، هاندەری کردنەوەی پێشانگەی مێژوو، ئەو پێشوازییە گەرمەی هاووڵاتییان و خوێنەران بوو لە پێشانگەکەی پێشوو، گوتیشی: بۆ ئەم ساڵیش پێشانگەی کتێب بە داشکانی لە %10 تا %50 لەسەر بابەت و بەرهەم، کراوەتەوە و  تاوەکوو 28ی شوباتی 2025 بەردەوام دەبێت.

 دووشەممە، 10ی شوباتی 2025، دووەمین ڕۆژی پێشانگەی زستانەی کتێبە لە شاری مەهاباد و ئیبراهیمزادە لە بارەی ڕێژەی داشکاندنی سەر کتێبەکانی پێشانگەی مێژوو ئاماژەی داوە، لەسەر زنجیرە کتێبەکانی مامۆستا محەممەدی قازی ڕێژەکە %10، کتێبە کوردییەکان  %20، کتێبە ئینگلیزییەکان %30، کتێبە گشتییەکانیش %40، هەروەها کتێبەکانی تایبەت بە منداڵان و لاوان بە ڕێژەی %50 داشکانیان لەسەرە.

پێشانگەی زستانی کتێب دوێنێ یەکشەممە لە باڵەخانەی تەلاری وەحدەتی مەهاباد بە نمایش کردنی زیاتر کە دوو هەزار و 200 ناونیشانی جیاواز کرایەوە، کە زیاتر لە 650 هەزاریان کتێبی کوردین.