نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باج، نرخی نەوتی برێنتی 51 سەنت و نەوتی تیکساسی 45 سەنت لە بازارەکانی جیهان بەرز کردەوە.
نرخی نەوتی برێنت و تیکساس ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی شوباتی 2025 لە بازارەکانی جیهان بەرزبوونەتەوە، ئەمەش دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپە بۆ سەپاندنی 25% باجی زیاتر بەسەر هاوردەکردنی ئاسن و ئەلەمنیۆم.
نرخی نەوتی خاوی برێنیت هەر بەرمیلێک گەیشتە 75.17$، واتە 51 سەنت بەرز بووەتەوە، هاوکات نرخی نەوتی تیکساس 45 سەنت بەرز بووەتەوە واتە هەر بەرمیلێک بە 71.90$.
بەرزبونەوە نرخی نەوتی، وەبەرهێنەرەکانی نیگەران کردووە، بەوەی کاریگەری بەسەر جووڵەی بازار دەبێت و خواست لەسەر کڕینی نەوت کەم دەبێتەوە.
هەروەها پێشبینیش دەکرێت بەهۆی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر وڵاتاندا، نرخی نەوت لە هەفەتەکانی داهاتوودا زیاتر ببێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک 54.74$بوو، هاوکات نرخی تیکساس 51.37$ بوو.