سەدا 70ـی ئەڵمانەکان لە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل نیگەرانن

بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە بەر لە هەڵبژاردنی ئەڵمانیا کراوە، زۆربەی ئەڵمانەکان لە باری ئابووریی وڵاتەکەیان و گرانیی نرخی کەلوپەلەکان نیگەرانن.

کۆمپانیای بیمەی ئەڵمانی (R&V) ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی شوباتی 2025 ئەنجامی ڕاپرسییەکی بڵاو کردووتەوە کە بە ئۆنلاین لە نێوان 23 بۆ 25ـی کانوونی دووەم کراوە، دەرکەوتووە کە 70%ـی ئەڵمانەکان نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و پێداویستیەکان، هاوکات لە ڕاپرسییەکی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەکە 57%بوو.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاپرسییەکەدا هاتووە، 68%ـی بەشداربووان ترسیان لە دابەزینی ئاستی ئابووریی وڵاتەکەیان هەیە، لەکاتێکدا لە ڕاپرسییەکەی پێشوودا ڕێژەکە 48% بووە.

ئەم ڕاپرسیەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 23ـی شوباتی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت