تمەنی ئێرانی بووە 9 ملیۆن و 200 هەزار

ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ داخستنی بۆرسەکانی ئێران، 100 دۆلاری ئەمەریکی بووە 9 ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێرانی.
دوای سەپاندنی سزا نوێ ئابوورییەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بەسەر ئێراندا، دووشەممە 10ـی شوباتی 2025، لە بازاڕەکانی دراوی ئێران، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بووە 9 ملیۆن و 200 هەزار تمەن، لە بەرامبەر ئەوەدا ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەییش هەموو دانووستانێکی لەگەڵ ئەمەریکا ڕەت کردەوە، هاوکات مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە 46ـەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە مەیدانی ئازادیی تاران گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "نەیاران لە هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکیدان لە ئێران، بەڵام بێئاگان لەوەی بە پشتیوانیی ڕابەری باڵا و فیداکاری خەڵک، خەونەکەیان لە گۆڕ دەنرێت."