ئه‌مه‌ریكا.. به‌هۆی قه‌یرانی هێلكه‌وه مریشك به كرێ ده‌درێت

به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی قه‌یرانی كه‌می هێلكه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه دروست بووه، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نانه‌ریتی و باو پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نرخی هێلكه له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رز بووه‌ته‌وه و قه‌یرانی كه‌مبوونه‌وه‌ش دروست بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بیر له جێگره‌وه‌ی به په‌له بكرێت.
له‌م باره‌وه خزمه‌تگوزاری ڕێنت زه چیكن “Rent The Chicken” وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه، ده‌رفه‌ت به خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌دات مریشك به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ماڵه‌كانیان به كرێ بگرن.
كۆمپانیای جین تۆمپكینز كه پرۆژه‌كه‌ی به‌رده‌ست كردووه گوتوویه‌تی، پرۆژه‌كه‌یان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه ده‌ستی پێ كردووه و ئامانجیانه هاوكاریی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كان و پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ماڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه.
كۆمپانیاكه باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا داواكارییه‌كی زۆریان پێشكه‌ش كراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌م باره‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت كه‌نه‌داش به‌رده‌ستن.
ئه‌و كۆمپانیایه گوتووشیه‌تی، ده‌توانن دوو تاوه‌كوو چوار مریشكی هێلكه‌كه‌ر به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی وه‌كوو كۆلیت و قاپی خواردن و جامی ئاو و خواردنی پێویست بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش مانگ بۆ هه‌ر خێزانێك كه مه‌به‌ستیه‌تی دابین بكه‌ن. هاوكات هه‌ر خێزانێك پرۆگرامێكی تایبه‌تیشی له چوارچێوه‌ی كتێبێك پێ ده‌درێت، كه باشترین شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنی مریشكی تێدا خراوه‌ته ڕوو.