عێراق 256 ملیۆن دۆلار لە مۆزەمبیق خۆشبوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق ڕایگەیاند، عێراق دەستبەرداری 256 ملیۆن دۆلار بووە لە کۆی قەرزە نەوتییەکانی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی دابینکردنی نەوتی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵانی 1979 و 1980.
مۆزەمبیق بە کۆی گشتی 320.2 ملیۆن دۆلار قەرزاری عێراق بوو، ئەو بڕەی ماوە بریتییە لە 64 ملیۆن دۆلار لە ماوەی 15 ساڵدا دەبێت بدرێت، کە لە ساڵی 2029وە دەست پێ دەکات.
ئەم ئیمتیازە دوای دانوستانەکان هات، لەم مانگەدا لە ئەبوزەبی کراوە و هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر مۆزەمبیق کە بەهۆی زیادبوونی قەرز و نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەی ئابووریی بووەتەوە.
مۆزەمبیق کە دەوڵەمەندە بە غاز، تووشی قەرزێکی زۆر بووە. کۆمپانیای فیچ ڕێتینگز لە 7ـی شوباتدا پلەی قەرزی دراوی بیانی لە CCC+ دابەزاند بۆ CCC، گوتی نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی حکوومەت هەبووە لە کاتێکدا کە پێداویستییەکانی دارایی و نادڵنیایی لەبارەی دارایی دەرەکییەوە پەرەی سەندووە.