گۆستاڤۆ بۆ دووەمجار خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی بەدەستهێنا

گۆستاڤۆ تاكە یاریزانە دووجار خەڵاتە ناوازەكەی كوردستان24 بباتەوە


گۆستاڤۆ هێنریك هێرشبەری بەرازیلی دوای هاتریكەكەی یاریی رابردوو بووە دووەمین یاریزانی یانەی زاخۆ لەم وەرزە خەڵاتە تایبەت و ناوازەكەی كوردستان24 بباتەوە.
كوردستان24 هەفتانە باشترین یاریزانی یانە كوردستانییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەستنیشان دەكات، خەڵاتەكە هەموو ئەو یاریزانە كوردانەش دەگرێتەوە كە لە یانەكانی خوار و ناوەراستی عێراق یاریی دەكەن.
گۆستاڤۆ هێنریك هێرشبەری یانەی زاخۆ لە گەڕی نۆزدەیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر قاسم هاتریكی كرد و سەركردایەتی سەركەوتنێكی گەورەی یانەكەی كرد كە تێیدا زاخۆی دەلال نیودەرزەن گۆڵی لە یانەی قاسم كرد.


گۆستاڤۆ هێنریك لە لایەن دێسكی وەرزشی كوردستان24 بەرزترین نمرە لە هەڵسەنگاندنەكان بەدەستهێنا و بە ئەستێرەی هەفتەی گەڕی نۆزدەیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرا.گۆستاڤۆ ئەم وەرزە بە تۆماركردنی 14 گۆڵ لوتكەی گۆڵكارانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتووە و بە جیاوازی گۆڵێك پێش موهەنەد عەلی هێرشبەری شورتە كەوتەوە.
یانەی زاخۆ تاكە یانەیە لەم وەرزە چوارجار خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی بەدەستهێناوە، گۆستاڤۆ دووجار و ئەمجەد عەتوان و ناسر محەمەدۆ هەریەكەی جارێكیان خەڵاتەكەیان بردووەتەوە.