تیروپشكی قۆناغی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا

كلاسیكۆ رووینەدا و رەنگە لە یاریی كۆتایی رووبدات

ڤینسیۆس جۆنیۆر هێرشبەری ریال مەدرید دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە دژی سۆسیداد
ڤینسیۆس جۆنیۆر هێرشبەری ریال مەدرید دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە دژی سۆسیداد

تیروپشكی قۆناغی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا لەو قۆناغەدا كلاسیكۆ رووینەدا و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بۆ یاریی كۆتایی دواخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12 شوباتی 2025، لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، تیروپشكی قۆناغی پێشكۆتایی جامی شا راكێشرا و بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مەدرید لە یارییەكی دراماتیكدا بەیەك دەگەن، لە لایەكی دیكەیشەوە ریال مەدرید و ریال سۆسیداد رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
 لە جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مەدرید لە 47 یاری رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، ئاتڵێتیكۆ 16 بردنەوەی هەیە و بارسێلۆنا 22 سەركەوتنی بەدەستهێنا و لە 9 یاریش یەكسان بوونە.
بڕیارە یارییەكانی چوونی پێشكۆتایی جامی شا لە رۆژی 25 و 26ـی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، یارییەكانی گەڕانەوەش لە رۆژی 1/4/2025 بەڕێوە دەچێت، یاریی كۆتاییش لە رۆژی شەممە 26/4/2025 دەكرێت.