سعوودییەکان بوونەتە کابوسی یانە گەورەکان
ئۆفەرە خەیاڵییەكەی سعوودیە وایكردووە فلۆرێنتینۆ پێرێز تووشی شەرمەزاری بكات

سندوقی وەبەرهێنانی سعودییە فشاری زۆری لەسەر ریال مەدرید دروست کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ڤینیسۆس جۆنیۆربێت، لەلایەن خۆیەوە ریال مەدرید رەتیدەکاتەوە ڤینیسۆس بە سعودییەکان بدات، بەڵام ترسی هەیە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستی ڤینی بدەن کە یەک ملیۆن یۆرۆیە.
دوای گواستنەوەی دەیان ئەئستێرە لە دوو ساڵی رابردوو ئەمجارە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ڤینیسۆس جۆنیۆری بەرازیلی و ئەستێرەی ریال مەدرید دەست پێ کردووە.
سندوقی وەبەرهینانی سعودییە بووەتە هەڕەشە لەسەر یانە گەورەکانی ئەوروپا و ئۆفەرە خەیاڵییەكەی سعودییەکان، فلۆرێنتینۆ پێرێزی بەرامبەر یاریزانەکانی شەرمەزار کردووە، بەجۆرێک سعودییەکان ئامادەن پارەی دروستکردنی تیپێکی گەورە لە گواستەنەوەی تەنیا یاریزانیک خەرج بکەن.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا، یانەکانی هیلال و ئەهلی سعودی دەیانەوێت ڤینیسۆس جۆنیۆر بگوازنەوە، دوایین ئۆفەری سعودییەکان بۆ ڤینی 800 ملیۆن پاوەند بووە،
کە ئەمە گرانترین پارەیە ئەگەر بێت و ئۆفەرەکە سەربگرێت.
سعودییەکان دەیانەوێت بۆ ماوەی پینج ساڵی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ڤینی بکەن، جگە لەمەش سعودییەکان چەند ئۆفەرێکی تایبەتیان پێشکەشی ئەستێرە بەرازیلییەكە کردووە، یەکێک لەمانە نیشاندانی ڤینی دەبێت وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان بۆ مۆندیالی 2024.
تاوەکو ئێستا ڤینی هیچ قسەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە و ریال مەدریدش ئامادە نییە دەستبەرداری ئەم یاریزنە بیت.
ئەگەر بێت و ریال مەدرید ڤینی نەفرۆشێت، بەڵام سعوودییەکان بتوانن ئەستێرە برازیلییکە رازی بکەن، دەبێت یەک ملیار دۆلار پێشکەش بە ریال مەدرید بکەن لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکەی. ئەمە جگە لەوەی سعوودیەکان ئامادەن ساڵانە 200 ملیۆن وەکو مووچە پێشکەشی ڤینی بكەن.
لە لایەكی دیكەیشەوە، بەرنامەی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی باسی لەوە کردووە ئەم بابەتەی سعوودیە لەم کاتە کاریگەری خراپ لەسەر ریال مەدرید و دۆخی دەروونی ڤینسیۆس دروست دەکات، بۆیە ریال مەدرید دەیەوێت بەهەر شێوازێک بێت ئەم بابەتە لە چەند رۆژی داهاتوو یەکلا بکاتەوە.
