سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: کوردستان لەگەڵ ناوچەکە پێشدەکەوێت

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە هاوبەشیی بەهێزتر و چاکسازیی بوێرانە و دیدگای ڕوون، کوردستان لەگەڵ ناوچەکە پێشدەکەوێت."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریی لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخان و شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
سەرۆک وەزیران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، بە هاوبەشیی بەهێزتر و چاکسازیی بوێرانە و دیدگای ڕوون، کوردستان لەگەڵ ناوچەکە پێشدەکەوێت.
گوتیشی: سوپاس لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان.
هاوبەشیی بەهێزتر و چاکسازیی بوێرانە و دیدگای ڕوون.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 13, 2025
کوردستان لەگەڵ ناوچەکە پێشدەکەوێت.
سوپاس #WGS25.