شڤان پەروەر کلیپێکی نوێی بۆ ڕۆژی ڤاڵانتاین بڵاوکردەوە

شڤان پەروەر، هونەرمەندی دیاری کورد
شڤان پەروەر، هونەرمەندی دیاری کورد

شڤان پەروەر، هونەرمەندی دیاری کورد، کلیپێکی نوێی بۆ ڕۆژی ڤاڵانتاین لە ڕووسیا بڵاوکردەوە.

کوردستان24، لە شاری مۆسکۆ گۆرانیەک بۆ هونەرمەندی بەناوبانگی کورد شڤان پەروەر کلیپ کرد، نووسینگەی کەناڵەکە لە مۆسکۆ کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ بەرهەمەکە کردووە.

تێکستی گۆرانییەکە داستانی ئەوینی سارێی کچە کریستیان و خۆشەویستە مسوڵمانەکەیەتی، کە ئاوێزان بە سروشت و دیمەنە سەرنج راکێشەکانی شاری مۆسکۆ کراون.

ئەو ئەستێرە ناودارەی هونەری کوردی، یەکەم جارە لە شاری مۆسکۆی ڕووسیا گۆرانی کلیپ بکات.

شڤان پەروەر، گۆرانیبێژی دیاری کورد، لە 23ـی ئەیلوولی ساڵی 1955 لە باکووری کوردستان لەدایک بووە. ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە.