کۆمەڵەی قورئان خوێنان ناسنامە بۆ ئەندامانی دروستدەکات

کۆمەڵەی قورئان خوێنانی هەرێمی کوردستان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ناسنامە بۆ سەرجەم ئەندامەکانی دروستدەکات و تەنیا لەشاری هەولێر 600 ئەندامی هەیە.
هەینی 14ـی شوباتی 2025، فوئاد مەلا ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: داتای دروستی ژمارەی ئەندامانی کۆمەڵەکەمان ساڵێک زیاترە وەرنەگیراوە، تەنیا لە شاری هەولێر ژمارەی دروستمان هەیە کە450 قورئان خوێنی پیاو و 150قورئان خوێنی ئافرەتن.
فوئاد مەلا ئەحمەد، گوتیشی:" لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 320 قورئان خوێنیان هەیە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 15 ئەندام، لەبارەی پارێزگای دهۆک هیچ داتایەکمان تۆمارنەکردووە".
سەرۆکی کۆمەڵەکە بۆ ماڵپەڕی کوردستان24باسی لەوەشکرد: سەرجەم ئەندامەکان چەندین خولیان بینیوە و هەموویان کەسانی دەنگخۆشن، تەواوی بانگبێژانی بانگدانی ئەلیکترۆنی کە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە دەستی پێکردووە، ئەندامی کۆمەڵەکەی ئێمەن و لەچەند ڕۆژی داهاتوو ناسنامە بۆ سەرجەم ئەندامەکانمان دروست دەکەین.
نرخی خوێندنەوە قورئان لە پرسەکاندا، بەگوێرەی ئەو نرخەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیاریکردووە 75هەزار دینارە