رۆژێكی جیاواز بۆ یانە كوردستانییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق

دهۆك تووشی شكستێكی چاوەڕواننەكراو بوو

رێبین سۆلاقا لەگەڵ ناوبژیوان قسە دەكات و ئەحمەد یاسینیش سەیریان دەكات
رێبین سۆلاقا لەگەڵ ناوبژیوان قسە دەكات و ئەحمەد یاسینیش سەیریان دەكات

لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، دێربی كوردستان لە نێوان هەولێر و زاخۆ بە یەكسانبوون كۆتایی هات، دهۆكیش دوای زنجیرەیەك ئەنجامی باش تووشی شكست بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕی بیستەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 هەزار هاندەر، یانەی هەولێر میوانداریی زاخۆی دەلالی كرد، یارییەكەش بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
 لە نیوەی دووەمی یارییەكە، سەرەڕای ئەوەی زاخۆ دوو یاریزانی بە كارتی سوور دەركرا، بەڵام كوڕانی سەمیر بابۆ نەیانتوانی سوود لە كەمی ژمارەی یاریزانانی زاخۆ وەربگرن و هەردوولا بەبێ ئەوەی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن یاریگەیان جێهێشت.
یانەی هەولێر پێنجەمین یەكسانبوونی تۆمار كرد و بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی هەشتەم مایەوە، لە بەرامبەردا یانەی زاخۆ بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە لوتكەی خولی ئەستێرەكانی عێراق مایەوە.
لە یارییەكی دیكەیشدا، یانەی دهۆك دوای زنجیرەیەك سەركەوتن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەسرە بەرامبەر قاسم تووشی شكست بوو، دهۆك بە 34 خاڵ لە خانەی چوارەم مایەوە و یاریی داهاتووشی لە جامی كەنداوی عەرەبی رۆژی چوارشەممەی داهاتووە بەرامبەر زەفاری عومانی.