عومرەکارێکی کوردستان لە مەککە کۆچی دوایی کرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: عومرەکارێکی کوردستانی دانیشتووی شاری سلێمانی، لە مەککە کۆچی دوایی کرد.
شەممە 15ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: هاووڵاتی( شەهلا عوسمان فەتحولڵا ) دانیشتووی پارێزگای سلێمانی کە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی سعوودیەی کردبوو، لە ناو حەرەمی پیرۆزی مەککە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاشکرایکرد، عومرەکارەکەی کوردستان تەمەنی سەرووی 50 ساڵە و سوننەتی عومرەی بەجێ گەیاندووە، دەڵێت: بەداخەوە ئەمڕۆ لەناو حەرەمی پیرۆز کۆچی دوایی کرد و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمە پێنجەم عومرەکاری کوردستانە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە (2025) لە سعوودیە کۆچی دواییان کردبێت .
