کتێبی 'کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - کۆمەڵی کورد 1918 - 1974'، چاپ و بڵاوكرایه‌وه

كتێبێكی نوێ كه تایبه‌ته به كه‌مینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باسی كوردیشی له خۆ گرتووه، له لایه‌ن دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه؛ كتێبه‌كه پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، كتێبی 'کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد 1918 - 1974'، كه له لایه‌ن ب. ده‌ستانییه‌وه ئاماده كراوه و هیوا مەجید خەلیل كردوویه‌تییه كوردی، له لایه‌ن دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا 30 به‌رگ له خۆ ده‌گرێت و دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا ئەو بەشەی وەرگێڕاوە کە تایبەته بە کۆمەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
كتێبی 'کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵی کورد 1918 - 1974'، لە چوار به‌رگ پێك هاتووه و لە بارەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به تایبه‌تی كۆمه‌ڵی كورد له نێوان ساڵانی 1918 – 1974، ژماره‌یه‌كی زۆر بەڵگەنامە له خۆ ده‌گرێت و بابه‌ته‌كانی به پێی كات و ڕووداوه‌كان ڕێك خراوه و پشت به برووسکه، نامه ئاڵوگۆڕکراوەکان و ڕاپۆرته ڕەسەنەکان دەبەستێت.
بەرگی یەکەمی 125 بەڵگەنامە و یاداشت لە خۆ دەگرێت لە نێوان ساڵانی 1918 – 1930، کە نەخشەی مێژووی هاوچەرخی کورد له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکێشێت و به ویستی کوردەکان پێش کۆنفرانسی ئاشتیی پاریس له ساڵی 1919 دەست پێ دەکات، به داواکاریی و گلەیی و سەرهەڵدانەکانی ساڵانی 1920 و 1930ـی کوردی عێراق بەردەوام دەبێت.
پرۆژه‌ی "ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان"، له پێناو ناساندن، كۆكردنه‌وه، به دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژوویی كار و خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازیی مه‌سرور بارزانی له ساڵی 2014 دامه‌زراوه و له لایه‌ن كه‌ریم قادر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت.