تۆتێنهام دەیەوێت ریكۆرد تۆمار بكات
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت رێگە لە تۆمارە مێژووییەكەی یانە لەندەنییەكە بگرێت

ئه‌مڕۆ تۆتێنهام لە لەندەن میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات، ئەمەش لە كاتێكدایە له مێژوودا تۆتێنهام نه‌یتوانیوه دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ له شه‌یتانه سوره‌كان بباته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16 شوباتی 2025، له گه‌ڕی 25ـەمی پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد ده‌چێته له‌نده‌ن و له وایت هارت لین لە كاتژمێر: 19:30 ده‌بێته میوانی تۆتێنهام هۆتسبێرز، ئەمەش لە كاتێكدایە تۆتێنهام به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ خانه‌ی چوارده‌یەمی پرێمه‌رلیگی گرتووه، مان یونایتدیش دۆخی له‌و باشتر نییه و به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌م دێت.
له‌م یارییه مان یونایتد به‌هۆی پێكان له تواناكانی لوك شا‌و و جۆنی ئیڤانس و مه‌یسن ماو‌نت بێبه‌ش ده‌بێت، پێكانه‌كه‌ی لیساندرۆ مارتینیزیش درێژخایه‌نه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر تا سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه.
له تۆتێنهامیش ڤان دی ڤین و كریستیان رۆمێرۆ و سۆلانكی یاریی ناكه‌ن و گومان له یارییكردنی ریچارلیسۆنیش ده‌كرێت، دراگۆسینیش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و تا كۆتایی وه‌رز داده‌بڕێت.
تۆتێنهام له دوو هه‌فته‌ی رابردوو ماڵئاوایی له دوو پاڵه‌وانییه‌تی كرد به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول له جامی كاراباو ده‌ركرا و له به‌رامبه‌ر ئاستۆن ڤێلاش له قۆناخی چواره‌می جامی فا دۆڕا، له پرێمه‌رلیگیش ئه‌سته‌مه بتوانێت بگات به تۆپ چوار، به‌ڵام هێشتا هیوای بۆ یۆرۆپالیگ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی دوای ساڵی 2008 بۆ جاری یه‌كه‌م ناسناوێك ببه‌نه‌وه.
له گه‌ڕی رابردوو تۆتێنهام له برینتفۆردی برده‌وه و دوای حه‌وت یاریی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستھێنا، له‌م یارییه‌ش ئامانجیه‌تی دوای پێنج مانگ له پرێمه‌رلیگ دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌وكاتیش دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد بوو نزیكه‌ی سێ مانگیش تێپه‌ڕیوه تۆتێنهام هیچ یارییه‌كی له پرێمه‌رلیگ له یاریگه‌ی خۆی نه‌بردووه‌ته‌وه و تاكه یانه‌ش كه له یاریگه‌ی وایت هارت لین له‌م وه‌رزه گۆڵی له تۆتێنهام نه‌كردووه ئێڤه‌رتۆنه.
مان یونایتدیش دۆخی باش نییه له دواین 11 یاریی پرێمه‌رلیگ حه‌وت یاریی دۆڕاندووه له قۆناخی یه‌كه‌میش تۆتێنهام له ئۆڵدترافۆرد به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت، له مێژوودا رووینه‌داوه تۆتێنهام دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ له شه‌یتانه سوره‌كان بباته‌وه