ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی ئێران‌دا بگرێت
ئه‌مه‌ریكا به‌دوای رێگه‌پێدانێكی یاساییدا ده‌گه‌ڕێت

K24 – واشنتن:
له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران، داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەمەریکا، له دادگای واشنتن، سکاڵایەکیان تۆمار کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رووی یاساییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر چوار كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران، بۆ ڤه‌نزوێلا بگرن.
ئه‌مه‌ریكا كۆی توانا دیپلۆماسییه‌كانی خۆی به‌كار هێناوه تاكوو سەرۆکی ڤه‌نزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆ له‌سه‌ر كار لابه‌رێت، كه له ساڵی 2013 به دواوه پاش مردنی هۆگۆ چاڤیز به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، مادۆرۆ له‌سه‌ر كاره‌و جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
گه‌یشتنی چوار كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران له مانگی پێنج‌دا، وه‌كوو سه‌ركه‌وتنێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی مادۆرۆ دێته ئه‌ژمار، چونكه سوته‌مه‌نی و وزه له ڤه‌نزوێلا، به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه زۆر كه‌میكردوه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه گه‌مارۆو گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار ناكاته سه‌ر په‌وه‌ندی قوڵ و دۆستانه‌ی تاران و كاراكاس.
ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌مه‌ریكای باشوره‌وه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیك به 30 ملیۆن كه‌سه. له‌و ژماره‌یه‌ش پتر له 3 ملیۆن كه‌سیان ئاواره‌ن.
95%ی داهاتی وڵاته‌كه له رێگای فرۆشتنی نه‌وت به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، به‌ڵام به هۆی كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كان و سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ئابووری بووه‌ته‌وه و باری دارایی وڵاته‌كه داڕماوه.