گەورەترین پرۆژەی گەشتیاریی لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێت
گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری، بە گوژمەی 150 ملیۆن دۆلار، لە قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکرێت.
لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و ناوخۆیی بە گوژمەی 150 ملیۆن دۆلار بە سێ قۆناغ، لەسەر ڕووبەری 446 دۆنم زەوی لە سەنتەری قەزای ئاکرێ، گەورەترین پرۆژەی گەشتیاریی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ دەکرێت.
ئەمین سەلیم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی ئاکرێ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەکە، کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پێشدەخات.
پرۆژکە پێنج بەش لەخۆ دەگرێت؛ بەشی هۆتێل و مۆتێل، لەگەڵ نزیکەی 100 چیشتخانە، کۆشک، بەشی یەکەی بازرگانی، هۆڵی بۆنەکان و تەلەفریک.
بە تەواوبوونی پرۆژەکە، بۆ هەر شەوێک دوو هەزار و 500 گەشتیار دەتوانن تێیدا بمێننەوە.