تورکیا پشتگيری هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ به‌ريس ئه‌كينجى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆ کاروباری وزە، دووپاتی ئەوەی کردەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، لە بەرامبەردا ئه‌كينجى هه‌موو پشتگيرييه‌كى توركياى بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دووپات کردەوە.
سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له خاتوو به‌ريس ئه‌كينجى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له باڵيۆزى توركيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى بوارى وزه پێكهاتبوو
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شيان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌ردولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراقييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات، له‌مباره‌يه‌وه باسيان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ئه‌كينجى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيرييه‌كى توركياى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسييه‌ى ئاويش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نيشان دا. چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
