حەییان عەبدولغەنی: بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێكده‌كه‌وین

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات شاندێكیان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركییه‌وه.
سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع"ـی ڕاگه‌یاند، شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ده‌رهێنان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی، بەڕێوەبەری گشتیی بەبازاڕکردنی نەوت، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گرێبەستە نەوتییەکان، بەڕێوەبەری نووسینگەی بریکار بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و جێگری بەڕێوەبەری کاروباری پەیوەندییەکان سەردانی هەولێریان کردووە به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شانده‌كه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، شانده‌كه‌ی عێراق بە مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیاری حکوومەتی هەرێم، سەردانی هەولێریان کرد.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بڕیار وایە لە ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوولادا بكرێت.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، گوتیشی: ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو سەبارەت بەم پرسەو تێیدا ڕێکار و میکانیزمەکانی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە.