"مێسی له نێوان كریستیانۆ و گواردیۆلا بۆمبه‌كه‌ی ده‌ته‌قێنێته‌وه"
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی بارسێلۆنا بژارده‌كانی مێسی ئاشكرا ده‌كات

ریڤالدۆ ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشبینی ده‌كات لیونێل مێسی بۆ هاوكاری دووباره له‌گه‌ڵ گواردیۆلا به‌ره‌و مان سیتی بچێت، دوورنییه حه‌زی یاریكردنی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بێت.
له كاتێكدا ده‌نگۆی رۆیشتنی لیونێل مێسی له بارسێلۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ریڤالدۆی یاریزانی پێشوویی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕاست بێت، مێسی بژارده‌ی زۆری ده‌بێت كه دوو له‌م بژاردانه زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌بن و یه‌كیان وه‌كوو بۆمب ده‌ته‌قێته‌وه.
رادیۆ كادناسری ئیسپانی باسی ئه‌وه‌ی كردووه له ساڵی 2021 مێسی بلۆگرانا جێ ده‌هێڵێت. هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی نێوان ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی و كیكی سێتیێنی راهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ریڤالدۆ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر مێسی بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بێشك كێشه‌یه‌كی هه‌یه، ره‌نگه بێزار بوو بێت له‌و هه‌موو كێشانه‌ی له نێو كارگێری یانه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه، كاتێك بۆندی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، ته‌مه‌نی ده‌بێت به 34 ساڵ، به‌ڵام به‌هۆی ئاستبه‌رزی ده‌توانێت له‌و ته‌مه‌نه‌شدا له پرێمه‌رلیگ یاری بكات
ریڤالدۆ گوتیشی: من به رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا دڵگران ده‌بم، به‌ڵام مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت، چوونی مێسی بۆ یانه‌ی مان سیتی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا بابه‌تێكی تایبه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام یاریكردن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یۆڤانتوس وه‌كوو بۆمب ده‌ته‌قێته‌وه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
.jpg)