پاپا فرانسیس تەندروستیی ناجێگیرە و دەگوترێت ئامادەکاریی بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنی دەکرێت

سه‌رچاوه‌كان له ڤاتیكان ئاماژه به ناله‌باری و ناجێگیریی باری ته‌ندروستیی پاپا فرانسیس ده‌كه‌ن، هاوكات ده‌گوترێت ئاماده‌كاری بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ده‌كرێت.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌كان له ڤاتیكان بڵاویان كرده‌وه، پاپا فرانسیس له نه‌خۆشخانه‌یە و باری ته‌ندروستیی ناجێگیره و تووشی هه‌وكردنی سییه‌كان بووه، هەرچەند هێشتا به‌بێ ئامێری ده‌ستكرد كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ناكاو هه‌ناسه‌ی بوه‌ستێت، به هه‌مان شێوه دڵیشی زۆر به لاوازی لێ ده‌دات.
پاپا فرانسیس، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه بۆ پشكنینی سنگی، هاوكات سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد باری ته‌ندروستی ناجێگیره و پێویستی به چاره‌سه‌ری چڕ هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی "بلیك"ـی سویسری ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌كاری بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی پاپا فرانسیس ده‌كرێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕزگاری نابێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویەتی، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سویسری، كه ئه‌ركی پاراستنی پاپایان له ئه‌ستۆدایه، ڕاهێنان له‌سه‌ر ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.