بڕی بەرهەم و نرخی زێڕ لە جیهان
ماوەی شەش مانگە بەبەردەوامیی نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کاریگەری خستووەتە سەر بازاڕەکانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ژن بهێنن؛ تازە زاوایەک دەڵێت بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ناچاری کردوون لە بڕی 25 مسقاڵ تەنیا 15 مسقاڵ بکڕن.