پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشدا لە چیای قەرەچووغ، 18 پێگە و 7 تونێلی داعشیان خاپوور کرد.
هەینی 21ـی شوباتی 2025، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دەزگاکە بە هەماهەنگیی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی قەرەچووغ ئەنجام دا.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 18 پێگە و 4 تونێلی داعش خاپوور کران.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کەرستەی سەربازیی و ئێسکوپروسکی چەندین چەکداری داعش دۆزرانەوە.
