پرۆژەی ڕووناکی لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

شاری دهۆک
شاری دهۆک

ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی ڕووناکی 'کارەبای 24 کاتژمێری'، لە دهۆک دەستیپێکردووە و جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆکیش دەڵێت: دوای سەرکەوتنی پرۆژەی ڕووناکیی هەولێر، ئامادەکارییان بۆ پڕۆژەکە لە سەنتەری دهۆک دەستی پێکردووە و دواتریش لە ناوچەکانی دەوروبەر جێبەجێ دەکرێت.

هەینی 21ـی شوباتی 2025، حازم محەممەد عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، بە کوردستان24ـی گوت: سەرەتا پرۆژەی ڕووناکی لە هەولێر جێبەجێ کرا و پرۆژەکە زۆر سەرکەوتوبوو، بڕیارە پرۆژەکە لەو نزیکانە لە دهۆکیش جێبەجێ بکرێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرانسەری پارێزگای دهۆک 350 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن، ، ئامادەکارییان بۆ پڕۆژەکە لە سەنتەری دهۆک دەستی پێکردووە و دواتریش لە ناوچەکانی دەوروبەر جێبەجێ دەکرێت.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: پرۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان، کە مەبەستمانە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەینە 24 کاتژمێری.

 
 
Fly Erbil Advertisment