مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت

خالید چاڵش، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری ئایینی تورکیا ڕایگەیاند، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت، بەو پێیەی هیلالی مانگی شەوال لە ئێوارەی 29ـی ڕەمەزاندا دەبینرێت.

دەڵێت: یەکەم نوێژی تەراویحی مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژی هەینی 28ـی شوبات دەبێت، لە شەوی نێوان 28ـی شوبات تا 1ـی ئادار خەڵک بۆ پاشیو هەڵدەستن، هەروەها لە هەمان ڕۆژدا فتار دەکرێتەوە.

دەشڵێت: هەندێکجار 29 ڕۆژ ڕۆژوو دەگیرێت، چونکە ساڵنامەی هیجری 10-11 ڕۆژ کورتترە.

ئاماژەی بەوەش دا، جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە 30ـی ئادار دەبێت.