وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: هەناردەکردنەوەی نەوت بە گوێرەی هەمواری یاسای بودجە دەبێت

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كراون؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی پێویستی به‌رهه‌مێنراوی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ته‌واو كراون.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به پێی میكانیزمه‌كانی هەمواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ و به گوێره‌ی ئاستی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت له ڕێكخراوی ئۆپێك.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی به‌رهه‌مهێنراوی نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای (سۆمۆ) بكات.
سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع"ـی ڕاگه‌یاند، شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ده‌رهێنان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی، بەڕێوەبەری گشتیی بەبازاڕکردنی نەوت، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گرێبەستە نەوتییەکان، بەڕێوەبەری نووسینگەی بریکار بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و جێگری بەڕێوەبەری کاروباری پەیوەندییەکان سەردانی هەولێریان کردووە به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شانده‌كه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، شانده‌كه‌ی عێراق بە مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیاری حکوومەتی هەرێم، سەردانی هەولێریان کرد.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بڕیار وایە لە ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوولادا بكرێت.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، گوتیشی: ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو سەبارەت بەم پرسەو تێیدا ڕێکار و میکانیزمەکانی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە.