هانزی فلیك: پێویستە ناوبژیوانان بپارێزین
هانزی فلیك: ئەركمان لە قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ قورسە
ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا له گه‌ڕی 25ـى لالیگا له‌پێناو مانه‌وه له پێشه‌نگایه‌تی كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو به‌كاتی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی لاس پاڵماس كه له قۆناخی یه‌كه‌م بارسا به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 51 خاڵ، خانه‌ی یه‌كه‌می لالیگای به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گرتووه، لاس پاڵماسیش به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤدیه‌م دێت.
له‌م یارییه بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان له تواناكانی كریستنسن و بێرناڵ و شتیگن بێبه‌ش ده‌بێت، فێرمین لۆپێزیش سزاكه‌ی ته‌واو كردووه و یاریی ده‌كات، له لاس پاڵماسیش فابیۆ سێلڤای گۆڵكاری یانه‌كه یاریی ناكات و كیریان رۆدریگێزیش تا كۆتایی وه‌رز به‌هۆی تووشبوونی به شێرپه‌نجه داده‌بڕێت.
لێدوانەكانی هانزی فلیك
تیروپشكی چامپیۆنزلیگم بینی، بێنفیكا یانه‌یه‌كی زۆر به‌ھێزه و زۆر به‌باشی یاریی ده‌كات و ركابه‌ره‌كانیان زۆر باش ده‌ناسن، هیچ كات پێموانییه ركابه‌رێكی ئاسانن، له راستیدا هیچ یارییه‌كی ئاسان له قۆناخی شازده نییه، یارییه‌كان بۆ هه‌مووان سه‌خته، بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه له یاریی كۆتایی رووبه‌رووی چ یانه‌یه‌كی ده‌بینه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێت بگه‌ین به یاریی كۆتایی و یه‌كه‌مین هه‌نگاویش ده‌بێت بێنفیكا تێپه‌ڕێنین كه دڵنیام یارییه‌كی ئاسان نابێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سیانه به‌ده‌ست بهێنین ده‌بێت به جۆرێك یاریی بكه‌ین هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌هێنینه‌وه، به‌راستی ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ناوبژیوانه‌كانی لالیگا رووده‌دات هیچ به‌دڵم نییه، پێویسته پشتیوانیان بكه‌ین و ئه‌وانیش مرۆڤن هه‌ڵه ده‌كه‌ن، پێویسته له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پشتگیریان لێبكات.
لاس پاڵماس دەیەوێت مێژوو بنووسێتەوە
بارسێلۆنا له دوایین 13 یاریی نۆ یاریی له لاس پاڵماس بردووه‌ته‌وه و ركابه‌ره‌كه‌شی ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه ئه‌ویش له قۆناخی یه‌كه‌می لالیگا تۆماری كرد و به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ش بۆ جاری سێیه‌م له مێژوو دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له بلاوگرانا ده‌باته‌وه، بارسێلۆنا له دوایین هه‌شت یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس نه‌دۆڕاوه و ئه‌وه‌ش باشترین ئاماری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌یه، لاس پاڵماس له دوایین چوار یاریی به‌رامبه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كان سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رجه‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیێگۆ مارتینیزی راهێنه‌ری بووه.