بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر نەوتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەنێرێتە دیمەشق

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ناردنی نەوتی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ دیمەشق دەست پێکردووە.

شەممە 22ـی شوباتی 2025، ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری ئەحمەد سلێمان، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی سووریا بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ناردنی نەوتی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ دیمەشق دەست پێکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی گوتەبێژەکە، ئەو نەوتەی نێردراوە، لە کێڵگەکانی پارێزگای حەسەکە و دێرەزوورە. بەڵام قەبارەی نەوتەکە و مەرجەکانی ناردنی ئاشکرا نەکردووە.

ئەمەش یەکەمجارە لەدوای ڕووخانی رژێمی ئەسەد، نەوتی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بنێردرێتە دیمەشق.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment