ئەپیکور ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نیشان دا

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ دەست پێ کردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا.
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاند، هەروەکو هەمیشە دووپاتمان کردووەتەوە، ئەندامانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا، گوتیشی، ئەمەش لە دوای گەیشتنە ڕێککەوتنە کە مەرجەکانی ئابووری و بازرگانی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمان لەبەرچاو بگیرێت.
لەو پەیامەیدا، ئەپیکور ئاماژەی بەوەش داوە، چاویان لە ڕێککەوتنێکی نووسراوی تایبەت بە فرۆشتنە، لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفاف بێت و گەرەنتی مافەکانی ئێمە بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسی.
As we have repeatedly stated, APIKUR member companies stand ready to resume oil exports through the Iraq-Türkiye pipeline, after agreements are reached that uphold our member companies existing contractual, commercial, and economic terms.
— APIKUR (@apikur_oil) February 22, 2025
We seek written sales and lifting…
شەممە 22ـی شوباتی 2025، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تایبەت بە ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕادەگەیەنین کە حکوومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپات کرایەوە کە جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پێویستە ڕێککەوتن لەبارەی میکانیزم و پێدانی شایستەی کۆمپانیاکان و بڕی تەرخانکراو بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی بکرێت.
هەر پێی ڕاگەیەندراوەکە، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستی خێراکردنی چارەکردنی سەرجەم ئەو کێشانە دەکاتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێم جەخت لەسەر پێویستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات دەکاتەوە.
شهممه، 22ـی شوباتی 2025، وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگهیاند، سهرجهم ڕێكارهكانی دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركییهوه تهواو كراون.
وهزارهتی نهوتی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه، ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان به پێی میكانیزمهكانی هەمواری یاسای بودجهی گشتیی فیدراڵ و به گوێرهی ئاستی دیاریكراوی بهرههمهێنانی نهوت دهبێت له ڕێكخراوی ئۆپێك.
ههروهها وهزارهتهكه داوای له حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕی بهرههمهێنراوی نهوت ڕادهستی كۆمپانیای (سۆمۆ) بكات.