دوا 100 ساڵ کۆرۆنا بڕیارێک بە ئوستراڵیا دووبارە دەکاتەوە
پێشتر بەهۆی پەتایەکی دیکە ئەو بڕیارە دابوو
K24- هەولێر:
سنووری نێوان دوو ویلایەتی ئوستراڵیا بۆ یەکەمجار دوای 100 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.
سنووری نێوان ڤیکتۆریا و نیو ساوز وێڵز لە ساڵی 1919 بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئیسپانی داخران، ئێستا جارێکی دیکە، کۆرۆنا هەمان سنوور دادەخاتەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکان لە مێلبۆرنی پایتەختی ڤیکتۆریا زیاد بوون، ئەمەش حکومەتی ناچار کردووە، رێکاری نوێ بگرێتەبەر تاوەکو ڤایرۆسەکە بۆ شارەکانی دیکە بڵاونەبنەوە.
لە ئوستوراڵیا حاڵەتەکان زۆر کەمبووبوون، بەڵام لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 127 حاڵەت نوێ تۆمار کراون و یەکێکیش لەوان گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری ڤیکتۆریا دەڵێت، ئەمە زیانی زۆر لە ئابووری وڵات دەدات، بەڵام ناچارن رێکارەکان تووند بکەن.
لە ئوستراڵیا هەشت هەزار و 586 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و لە ژمارەیەش حەوت هەزار و 420 کەس چاکبوونەتەوە و 106 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
France24