دانیمارک بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

وه‌زیری په‌روه‌رده و فێكردنی دانیمارك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له پلانیدایه پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده بكات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، ماتیاس تیسفای، وه‌زیری په‌روه‌رده و فێكردنی دانیمارك ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به سه‌رپه‌رشتیی گه‌نجان ڕاسپارده‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوون سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له دانیمارك.
ماتیاس تیسفای ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای وه‌رگرتنی ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌كه، پرۆژه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كردووه و حكوومه‌ت پشتوانی لێ ده‌كات.
تیسفای جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، پرۆژه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به قوتابیان نادات مۆبایلی زیره‌ك و ئایپاد له كاتی وانه‌كان و پشوودا به‌كار بهێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه یاكوب ئێنگڵ، وه‌زیری ڕۆشنبیریی دانیمارك پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژه‌كه ده‌بڕیوه و گوتوویه‌تی: "شاشه‌ی مۆبایله‌كان منداڵیی له منداڵه‌كانمان دزیوه."