لیستی مووچەی مانگی 2 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، لیستی مووچەی مانگی شوبات (2) بەسیستەمی پەیرۆل ئامادە کراوە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، ئەمرۆ تیمی تەکنیکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا، لیستی مووچەی مانگی شوبات (2)ـی 2025 ڕادەستی بەغدا دەکات.

پێشتر نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی چوارشەممە، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی مووچە دێتە بەغدا.

گوتیشی: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی ئەنجامم داون، لە وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.  



 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment