ئەمەریکاش هاتە بەرەی دژ بە تیکتۆکەوە

دەستی بە هەنگاوەکان کرد

K24- هەولێر:

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا خەریکی ئەوەیە چەند بەرنامەیەکی چینی قەدەغە بکات بە تیکتۆکیشەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوز، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، نامەوێ پێش سەرۆکی ئەمەریکا بکەوم لە بڕیاردا، بەڵام ئەمە شتێکە ئێمە ئێستا کاری لەسەر دەکەین.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن، تیکتۆک نهێنی و زانیاری بەکاربەرانی بۆ حکومەت چین بەکاردەهێنێت، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دروست دەکات.

تیکتۆک بۆخۆی لە چین کار ناکات، ئەمەش بۆ ئەوەی متمانەی وڵاتانی دەرەوەی چین زیاتر بەدەستبهێنێت کە بەرنامەیەکی سەربەخۆیە.

هیندستان لە ماوەکانی پێشوودا، تیکتۆک و 58 بەرنامەی دیکەی سەر بە چینی لە وڵاتەکەی قەدەغەکرد، ئەمەش دوای ئەوەی گژریەکانی لەگەڵ چین لەسەر سنوور دروست بوو.